Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:38

تورکیا.. رووداوێکی هاتووچۆ لە عەنتاب گیان لەدەستدانی 15 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا كە لە پارێزگای عەنتاب باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 22ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی تیمی ئاژانسی هەواڵی ئیخلاس (İHA) و ئەو تیمەی لە هەوڵی رزگارکردنی سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە لە رێگای سەرەکی تارسوس- ئادانا تووشی رووداو هاتبوو.

ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و کارمەندانی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێیان کارمەندانی فریاکەوتن، دوویان کارمەندی تەندروستی و دوو کەسیان رۆژنامەنووس بوون و 22 كەسیش برینداربوون.

- پارێزگاری عەنتاب گەیشتە شوێنی رووداوەکە

پارێزگاری عەنتاب، داود گول لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 10:45ي بەیانی ئەمڕۆ شەممە پاسێکی نەفەرهەڵگر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی تیمی ئاژانسی هەواڵی ئیخلاس (İHA) و ئەو تیمەی لە هەوڵی رزگارکردنی سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە لەسەر رێگاکەدا تووشی رووداو هاتبوو.

داود گول گوتیشی: لە رووداوەکەدا، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە کە سێیان کارمەندانی فریاکەوتن، دوویان کارمەندی تەندروستی و دوو کەسیان رۆژنامەنووس بوون. بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو هاووڵاتییانەمان دەکەین کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بەهۆی رووداوەکەوە بەشێکی رێگاکە بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.