Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:23

منداڵێکی هەشت ساڵان لە شەقامەکانی شاری لڤیڤ گۆرانی دەچڕێت و پارە بۆ سوپای وڵاتەکەی کۆدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


لە کاتێکدا شەڕی رووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، کوڕێکی تەمەن هەشت ساڵان بەناوی یورا ناپۆرا کە لە شاری لڤیڤ لە ئۆکراینا دەژی، هەوڵدەدات بە گۆرانی گوتن لەسەر شەقامەکاندا پارە بۆ سەربازە ئۆکراینییەکانی بەرەکانی جەنگ کۆبکاتەوە.

لە ماوەی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا کە نزیکەی شەش مانگە بەردەوامە، لە کاتێکدا هونەرمەندان و وەرزشوانان و کەسانی خاوەن پیشە جیاوازەکان هەوڵ دەدەن بە شێوازی جیاواز یارمەتی سوپا بدەن، بەشێک لە منداڵانیش دەیانەوێت لەم پرۆسەیەدا بەشداربن.

ناپۆرا یەکێکە لەو منداڵانەی کە لە شەقامەکانی شاری لڤیڤ بە درێژایی رۆژ لەبەردەم گەرمای خۆردا بۆ پشتگیریکردنی سوپای وڵاتەکەی گۆرانی دەچڕێت.

ناپۆرا قسەی بۆ میدیاكان كردووه‌ و رایگەیاند بەهۆی بچووکی تەمەنییەوە تەنها لە رێگەی گۆرانی گوتنەوە دەتوانێت یارمەتی سوپای وڵاتەکەی بدات.

ئەو منداڵە کە خوازیاری ئەوەیە سەربازانی وڵاتەکەی لە شەڕەکەدا سەربکەون، گوتی: "من یورام، تەمەنم هەشت ساڵە، لە شاری لڤیڤ دەژیم، پارە بۆ سوپاکەمان کۆدەکەمەوە، 12 رۆژە لە کۆڵانەکانی شار گۆرانی بۆ سوپای وڵاتەکەم دەڵێم".

یورا ناپۆرا روونیکردەوە کە لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە گۆرانی گوتووە، بەڵام پێشتر تەنها لە ماڵەوە ئەو کارەی کردووە، ئاماژەی کرد کە لە "خوێندنگەی مۆسیقای دوداریک" فێری گۆرانی گوتن بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.