ئامێری مایكرۆوه‌یڤ، له ساڵی 1971 ه‌وه به‌كاردێت ،له ئێستاوه زیاتر %90 ی ئه‌مریكیه‌كان به‌كاری ده‌هێنن،هه‌روه‌ها له ئه‌وروپا %80 و زیاتر ئه‌م ئامێره به‌كار ده‌هێنرێت،له كوردستانیش به‌كارهێنانی له زیادبوون دایه.
د.ره‌حمانه شه‌ل نانه‌كه‌لی له‌سه‌ر زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ئامێری "مایكرۆوه‌یڤ" ده‌ڵێت" له ئێستاوه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی باوه‌ڕپێكراو نیه باسی زیان ته‌ندروستیه‌كانی مایكرۆوه‌یڤ بكات. بۆیه سه‌لامه‌ته به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕاستی به‌كارهێندرا.
له سه‌ر زیانه‌كان (د.ره‌حمانه شه‌ل نانه‌كه‌لی) چه‌ند ئاگادارییه‌ك ده‌خاته ڕووكه بریتین له:
۱. ته‌نها ئاو و شه‌كره‌كان و چه‌وریه‌كان گه‌رم ده‌كات. به‌ڵام ڤیتامین B ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
۲. ته‌نها بۆ گه‌رمكردنه‌وه به‌كاردێت وه ئه‌گه‌ر بۆ چێشت لێنان به‌كاریبێنی ئه‌وه ته‌نها بۆ چه‌ند جۆرێك خواردنی پێشتر ئاماده‌كراو ده‌شێت. ناتوانێ ده‌ره‌وه‌ی گۆشت ببرژێنێ به‌شێوه‌ی جوان و پێویست.
۳. نابێت به‌كاربێت بۆ ئاماده‌كردنی هێلكه چونكه ده‌ته‌قێته‌وه.
٤. نابێت بیبه‌ری تیژ / توون "فلفل" له‌ناویدا زۆر گه‌رم كه‌یه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه بۆنه‌كه‌ی.
٥. نابێت قودی پلاستیك و شوشه‌ی سه‌ر گیراو ی داخراو به‌كار بێت به‌هۆی ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی.
٦. نابێت كه‌وچك و چه‌قۆ و چه‌نگال و قاپ و قاچاغی مه‌عده‌ن ، ئاسن و فافۆن به‌كار بێت. نابێت پلاستیكی بێ كوالتی و هه‌رزانیش به‌كاربێت.
۷. خواردنه‌كه‌ی ناو مایكرۆوه‌یڤ ده‌بێت دوو تا سێ سه‌نتیمه‌تر دووربێت له دیواری ناوه‌وه‌ی مایكرۆوه‌یڤ وه پێك نه‌كه‌ون.
۸. گه‌رم كردنه‌وه‌و و توانه‌وه‌ی خواردنه‌كان به‌پێی جۆر و كێش ه ئه‌وانه‌ش مایكرۆوه‌یڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك دیاری ده‌كات.
۹. هه‌ندێك خواردن تام و بۆنی له‌ده‌ست ده‌دات.
۱۰. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مایكرۆوه‌یڤ ئۆتۆماتیك ئامێره‌كه ده‌كوژێته‌وه بۆ سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌ر. وه‌یڤه‌كه‌ش / شه‌پۆڵه‌كه‌ش هه‌رگیز له‌ناو ئامێر زیاتر ناهێته ده‌ره‌وه.
(د.ره‌حمانه شه‌ل نانه‌كه‌لی) به چه‌ند خاڵێك باس له سووده‌كانی ئامێری "مایكرۆوه‌یڤ" ده‌كات:
۱. كاتێكی كه‌م بۆ ئاماده‌كردن و گه‌رمكردنه‌وه.
۲. ماندوبوونێكی كه‌م.
۳. خواردنه‌كه ده‌ره‌وه وه ناوه‌وه‌ی وه‌ك یه‌ك گه‌رم ده‌بێته‌وه.
٤. بێ دووكه‌ڵ و بۆنه.
٥. ئامێره‌كه خزمه‌تكردنی كه‌می پێویسته.
٦. شوێنێكی بچووكی ده‌وێت.
۷. نه‌وت و گاز به كار ناهێنێت.
۸. نرخی گونجاوه.
۹. به‌كارهێنانی ئاسانه‌و ئۆتۆماتیكه.
۱۰. تا ئێستا هیچ زیانه‌كی ته‌ندروستی دۆكیومێنت نه‌كراوه.
ژیان خێرا بووه وه پێویست ی زیاترمان به‌كاته بۆیه ئه‌وجۆره ئامێرانه به‌كارهێنانیان ڕوو له زیادبوونه.
زۆری چێشتخانه‌كان مایكرۆوه‌یڤ به‌كارده‌هێنن بۆ ئاماده‌كردن و گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردنی پێشتر ئاماده‌كراو.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.