چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ئاسكرایانكرد كه پیێر ئێمریك ئوبامیانگی گابۆنی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌ی چێڵسی نزیك بۆته‌وه.
له‌مباره‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زای بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له ئه‌وروپا له تویتێكدا ئاشكرایكرد كه به‌رپرسانی چێڵسی و بریكاری كاره‌كانی ئوبامیانگ كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام ئیداره‌ی چێڵسی پێی وایه ئه‌و سیی ملیۆن یۆرۆیه‌ی كه بارسێلۆنا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له تواناكانی ئوبامیانگ داوای ده‌كات، بڕێكی زۆره‌و ده‌كرێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تیپه كاتالۆنیه‌كه ئه‌م بڕه كه‌متر بكرێته‌وه.
ئوبامیانگی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد له یانه‌ی ئارسناڵه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد، به‌ڵام دوای هاتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی بۆ ڕیزی یانه كاتالۆنیه‌كه پێده‌چێت، ئوبامیانگ شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه له‌ده‌ست بدات، بۆیه ده‌یه‌وێت ڕیزی بارسا به‌جێبهێڵێت و جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه خولی ئینگلته‌را، ئه‌م هێرشبه‌ره پێشتر له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی میلان و لیل و مۆناكۆ و سانت ئیتیان و بروسیا دۆرتمۆند یاری كردووه.
پیێر ئێمریك ئوبامیانگی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی چێڵسی نزیك بۆته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.