Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:19

ئه‌ڵمانیا.. هاووڵاتییه‌كی كوردێكی ئێزدی به‌چه‌قۆ كوژرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌هێرشی  هاووڵاتییه‌كی سۆماڵیدا بۆ سه‌ر خوشك و برایه‌كی كوردی ئێزیدی كه‌سێك كوژراو یه‌كی دیكه‌ش برینداربووه‌.  
خالید عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ رایگه‌یاند: دوێنێ هه‌ینی 19 ی 8 ی 2022، له‌شاری هانۆڤه‌ر كوردێكی ئێزیدی  به‌ناوی نایف تەمۆ ئاڤدەل، خه‌ڵكی شنگال له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ كوژراو و ئافره‌تێكیش كه‌ خوشكی كوژراوه‌كه‌یه‌ برینداربووه‌.
گوتیشی كه‌سه‌كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه‌ به‌كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پێشتر بكوژ و كوژراو له‌كه‌مپێك به‌یه‌كه‌وه‌ بوونه‌ و كێشه‌یان هه‌بووه‌.
خالید عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  ئه‌و كه‌سه‌ی هاووڵاتییه‌ كورده‌كه‌ی كوشتووه‌ خه‌ڵكی ووڵاتی سۆماڵه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.