Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:25

پۆل پۆگبا قۆناغەكانی چاك بوونەوەی پێكانی بە خێرایی تێدەپەڕێنێت

کوردستان TV
100%


سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كە پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یوڤێنتوس قۆناغەكانی چاك بوونەوەی پێكانی بە خێرایی تێدەپەڕێنێت.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردەوە كە پۆگبا هەنگاوێكی باشی بەرەو چاك بوونەوەی پێكانی بڕیوەو چاوەڕوان دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتوو بگەڕێتەوە سەر گۆڕەپانی یاریگاو قۆناغی ڕاكردن و مەشقی بە تەنیا دەستپێبكات.
 هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە ئەگەر پۆگبا بە هەمان شێوەو بەبێ‌ گرفت قۆناغەكانی دیكەی چاك بوونەوەی پێكانی ببڕێت ئەوا چاوەڕوان دەكرێت لە یازدەی مانگی داهاتوو بۆ یاریكردن ئامادەبێت و بەشداری لە یاری تیپەكەی لەبەرامبەر یانەی سالێرنیتانا لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیتاڵیا بكات، پۆگبای تەمەن بیستونۆ ساڵ لەم هاوینەداو لە پرۆسەیەكی گواستنەوەی ئازاد لە یانەی مانچستەریونایتدەوە گەڕایەوە ڕیزی یوڤێنتوس، بەڵام بەهۆی پێكان نەیتوانیوە بەشداری لە یاریەكانی یوڤێ بكات، جگە لە پۆگبا هەریەك ڤۆیچیك چێزنی گۆڵپارێزو ئەنخێل دی ماریاو فیدریكۆ كێزاو كایۆ جۆرجی بەهۆی پێكان لە ڕیزی بیانكۆنێری دووركەوتوونەتەوە كە ئەمەش گرفتی بۆ یانەكە دروست كردووە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.