Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:32

ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی هێشتا ئایندەی خۆی لە یاریگاكان یەكلایی نەكردۆتەوە

کوردستان TV
100%


ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی و ئەستێرەی پێشووی هێڵی هێرشبەری یانەی مانچستەریونایتد هێشتا ئایندەی خۆی لە یاریگاكان یەكلایی نەكردۆتەوە.
 ئەویش دوای ئەوەی لە حوزەیرانی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد تەواوبوو، ڕۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە ئەم هێرشبەرە ئارەزوو دەكات وێستگەی داهاتووی یاریكردنی لە خولی ئیسپانیا بێت و ئێستاش تاوتوێی دوو ئۆفەری هەریەك لە یانەكانی ڤالێنسیاو ڤیارالد دەكات تا لە ڕۆژانی داهاتوو بچێتە ڕیزی یەكێك لەم دوو یانەیە.
 هەر بە پێی زانیاریەكانی هەمان ڕۆژنامە، پێدەچێت كاڤانی پەیوەندی بە ڤیارالێ بكات كە پێشتر لە ڕیزی پاریس سانجێرمان و لەژێر سەرپەرشتی ئونای ئێمری ڕاهێنەری ئێستای ڤیارالب یاری كردووە.
 هاوكات ڤیارال بە دوای هێرشبەرێكی نوێ دەگەڕێت تا شوێنی پاكۆ ئەلكاسێر بگرێتەوە كە بەم دواییە ڕیزی تیپەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی شاریقەی ئیماراتی كرد، كاڤانی تەمەن سیی و پێنج ساڵ لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا لە سێ‌ خولی بەناوبانگی ئەوروپاو لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ناپۆلی و پالێرمۆ و پاریس سانجێرمان یاری كردووە.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.