Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:18

سەدر پێشنیارێک دەداتە نەتەوەیەکگرتووەکان

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 ناوەڕۆکی پێشنیارێکی کە داوەتە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرا کرد.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: گەلی عێراق ئاگادار دەکەینەوە، پێشنیارێکمان پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بۆ گفتوگۆ، بەشێوەی دیبەیتێکی گشتیی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت.

ڕاشیگەیاند: وەڵامێکی تەواو باوەڕپێکراومان لەلایەن ئەو نێوەنگیرانەوە نەبینی، وەڵامەکەیان هیچی لەبارەی چاکسازی و داخوازی شۆڕشگێڕان و ئازارەکانی خەڵکەوە لەخۆ نەگرتبوو.

سەدر جەختی کردۆتەوە کە "ئەوان بە هیچ شێوەیەک گرنگییان بەو شتانە نەدا کە ڕووی دا، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین چاوەڕێی هەنگاوی داهاتوومان بن، لەدژی سیاسەتی پشتگوێخستنی ئەوەی کە بەهۆی گەندەڵی و وابەستەیی بەسەر عێراق و گەلەکەیدا هاتووە."

هەروەها دەڵێت، "چاوەڕێ مەبن گفتوگۆی نهێنی نوێ ئەنجام بدەین، من هیچ شتێک لە گەلەکەم ناشارمەوە، لەگەڵ گەندەڵکاران و خراپەکاران یان (ئەوانەی هەوڵی کوشتنم) دەدەن دانووستاندن ناکەین."

سەدر لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئێمە لەپێناو گەل و ئاشتی زۆر سازشمان کردووە، چاوەڕێی ئەوەین کە چی دەکەن بۆ چاکسازی و ڕزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی ."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.