Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:26

سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی باڵای سوپای عێراق ناوچە سنوورییەکان بەسەردەکەنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 لەگەڵ شاندێکی باڵای سوپای عێراق ناوچە سنوورییەکانیان بەسەر کردەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وەزارەتی  پێشمه‌رگه، پێشوازی لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌ی پاسەوانی سنووری عێراق و فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کرد.

ڕاشیگەیاند: بەسەرکردنەوەی ناوچە سنوریەکان، لەلایەن پێشمەرگە و  سوپا و پاسەوانی سنوور، بۆ تووندوتۆڵکردنی باری ئەمنی ناوچە سنوورییەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان، لەپێناو سەقامگیر کردنی ئاسایش و ئارامی ناوچە سنوورییەکان، وەک پرۆسەیەکی هاوبەش کار دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا کە لە سەردانەکەدا چەند ناوچەیەکی سنووری نێوان عێراق - سووریا بەسەر کرانەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە ڕێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.