Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: ھەر دانیشتنێکی پەرلەمان بکرێت گریمانەی پێکدادان ھەیە

کوردستان TV
100%

جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ھەر دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، گریمانەی پێکدادان و ئاڵۆزی زیاتری ڕەوشەکە ھەیە.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: خۆپیشاندەران ھێشتا لەنێو پەرلەمانی عێراق و لەبەر ئەوەش نامانەوێ ئێستا ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، لەبەر ئەوەی ھەر کۆبوونەوەیەک بکرێت گریمانەی پێکدادان و ئاڵۆزی زیاتری رەوشەکە ھەیە، بەڵام ئەگەر رەوشەکە ھەر بەردەوامی ھەبێت دواجار پەرلەمان بڕیاری خۆی دەدات..

ڕاشیگەیاند: ھیچ داوایەک بەشێوەیەکی فەرمیی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ھەولێر نەگەیشتووتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئێستاش ھەم پەرلەمان وەستاوە و ھەمیش ئەنجوومەنی پارێزگاکان نەماون، حکوومەتیش بەتەواوەتی دەستی کراوەیە لە بابەتی گەندەڵی، ئێمە چاوەڕێین لەڕووی سیاسیەوە ڕەوشەکە ھێور ببێتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە "دەبێت قەناعەت بۆ لایەنی سەدری دروست بکرێت، چونکە ئەگەر ڕەوشەکە لەڕووی سیاسەوە چارەسەری بۆ نەکرێت ھەر چارەسەرێک کاتی دەبێت و دواتر گرژیەکان بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێت و لەڕووی سیاسیەوە لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن ئەوە پەرلەمان ھەر لە بەغدا کۆ دەبێتەوە."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.