جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ خۆکاندیدکردن لە کۆنگرەی پارتی بڕوانامە مەرج نییە.
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەو کەسانەی کە خۆیان بۆ کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندید دەکەن، پێویستە بڕوانامەیان هەبێت، ڕاست نییە، چونکە ئێمە هەڵبژاردن دەکەین و بڕوانامە مەرج نییە بۆ کاندید بوون.
نەجات حەسەن جەختیشی کردەوە کە هەر ئەندامێک مافی خۆیەتی دەنگ بدات و خۆی هەڵبژێرێت ئینجا هەر بڕوانامەیەکی هەبێت یاخود بڕوانامەی نەبێت گرنگ ئەندامی پارتی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.