له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پرسی بەردەوامی ململانێی سـیاسـی و نەبـوونی چـارەسـەر د. مەیـادە نەجـار ـ ئەندامی خـولی پێشـووی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: پاش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته گرژییه‌كان به‌رده‌وامه، ئه‌و فیدراڵییه‌ی كه هه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌و وڵاته كه ناوی فیدراڵه به مه‌ركه‌زییه‌ت به‌رێوه ده‌چێت، ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان نه‌هێنا نه‌بوونه ئۆپۆزسیۆنێكی ئه‌رێنی، به‌ڵكو بوون به ئۆپۆزسیۆنێكی نه‌رێنی دژی سه‌ركه‌وتووان بوونه هۆی ناسه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته.
ڕاشیگەیاند: كورد ماڵی شیعه‌ی په‌رت نه‌كردووه، شیعه‌كان خۆیان ماڵیان په‌رته و ناتوانن عێراق به‌ره‌و ئارامی ببه‌ن، دوای كشانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در پشتی به شه‌قام به‌ست، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خسته ناو گه‌مه‌یه‌كی سیاسی نوێوه.
د . مه‌یاده نه‌جار ئه‌وه‌شی دركاند كه سه‌در مه‌یدانی بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جێهێشت، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی باش به‌كاری بهێنن.
لای خۆی د. سـامی رێکـانی ـ مامـۆستای زانکـۆ رایگه‌یاند: مالیكی بە پشتبه‌ستن به ئێران توانیوویه‌تی خۆی و هێزه‌كه‌ی خۆی به‌هێز بكات، چونكه موقته‌دا سه‌در زۆر جێگەی متمانه‌ی ئێرانییه‌كان نییه.
ڕاشیگەیاند: ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له به‌غدا هه‌یه، له‌ڕووی بڕیار و ده‌زگە و دارایی و پڕۆژه‌كان عێراقی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌وافوق ئه‌و دۆسیه‌یانه به ئاشكرا دیار نه‌بووه.
ئاماژەی بەوەش دا کە ناكرێت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ناو عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد بكه‌ین به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه‌موكوڕی له هه‌رێم نییه، به‌ڵكو به‌راورد ناكرێت، پێویسته ئێستا له هه‌موو كات زیاتر هه‌وڵ بده‌ین ئارامی هه‌رێم بپارێزین و گه‌نده‌ڵی ناوه‌خۆیی نه‌هێڵین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.