Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

کەربەلا؛ کەسێک هاوژینەکەی و سێ منداڵی دەکوژێت

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای کەربەلا کەسێک لەسەر بڕەپارەیەکی کەم لەگەڵ هاوژینەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی و سێ منداڵی دەکوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە و تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست.

ڕاشیگەیاند: لە ڕووداوەکە دەرکەوت دایکێک و سێ منداڵەکەی کوژراون، کوشتنەکەش بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) ئەنجام دراوە.

پۆلیسی کەربەلا ئاماژەی بەوە دا کە دوای گەیشتنی زانیاری و پشتڕاستکردنەوەیان، دەرکەوت کە بکوژ یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکە و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا دەستگیر بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە پۆلیسی کەربەلا ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ هاوژینەکەی لەسەر بڕێک پارە دەمەقاڵێ لەنێوانیان ڕووی داوە و بەهۆیەوە هاوژینەکەی و سێ منداڵەکەی خۆی کوشتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.