سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 تەقە لە ماڵی قایمقامی قەزای عەفک کراوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە کە ماڵی قایمقامی قەزای عەفک لە سنووری پارێزگای دیوانییە کراوەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە ماڵی ماجید مەنزور قایمقامی عەفک کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکەوە کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.