Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:17

ژاپۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین بیر لە جێگیركردنی هەزار مووشەكی دوور مەودا دەكاتەوە 

کوردستان TV
100%

سەرچاوەكانی ژاپۆن ڕۆژی یەكشەممە دووپاتیان كردەوە كە تۆكیۆ بیر لە جێگیركردنی هەزار مووشەكی كرووزی دوور مەودا دەكاتەوە بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی دژی چین.
رۆژنامەی یۆمیوری ژاپۆنی لە زاری سەرچاوەكانی حكومەتی ژاپۆنیەوە رایگەیاندووە، "ئەو مووشەكانە چەكی ئێستا دەبن كە دەستكاری دەكرێن بۆ ئەوەی مەودایان لە 100 كیلۆمەترەوە بۆ هەزار كیلۆمەتر فراوانتر بكرێت.
یۆمیوری ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چەكانە كە بە كەشتی یاخود فڕۆكە هەڵدەدەن، بە شێوەیەكی سەرەكی لە دەوروبەری دوورگەكانی نانسی باشوور جێگیر دەبن و توانای ئەوەیان هەیە بگاتە ناوچە كەنارییەكانی كۆریای باكوور و چین.
ژاپۆن لەم ساڵانەی دواییدا خەرجییە سەربازییەكانی زیادكردووە و ستراتیژێكی جەختكەرەوەی تری گرتووەتەبەر.
دوای ئەوەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەردانی تایوان كرد، لەم مانگەدا گرژییەكانی ناوچەكە پەرەیان سەند.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.