Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:24

فڕۆكەیەكی ئەسیوپی لە كارەساتێك ڕزگاری بوو.. فڕۆكەوانەكان بە دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە خەو هەڵساون

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئاڤیەیشن هیرالد، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا دوای ئەوەی دوو فڕۆكەوانەكەی خەویان لێكەوتووە، ڕێڕەوی فڕینەكەی خلیسكاندووە.
ماڵپەڕەكە بڵاویكردووەتەوە كە هەفتەی ڕابردوو فڕۆكەكە لە سودانەوە بەرەو ئەدیسی پایتەختی ئەسیوپیا دەڕۆیشت و لەگەڵ گەیشتنی، خاڵی نیشتنەوەكەی بەزاندووە، بەجۆرێك فڕۆكەوانەكان بە دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە خەو هەڵساون.
كۆنتڕۆڵكەرانی فڕۆكەخانە سەریان سوڕما لەوەی فڕۆكەكە كاتێك نزیك بووەوە دەستی بە ڕێكارەكانی نیشتنەوە نەكرد و سیستەمی ئۆتۆپایڵۆت لە 37 هەزار پێدا هێشتەوە.
جێگای ئاماژەیە هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا تا ئێستا پشتڕاستی نەكردووەتەوە كە فڕۆكەوانەكان خەوتوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.