نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی گۆڤار ئەنوەر،دەڵێت: خوالێخۆشبوو بە نواندن و كارە كۆمیدییەكانی، جێگەی خۆی لە دڵی جەماوەرێكی فراوانی كوردستاندا كردبووەوە و خۆشەویست و مایەی ڕێز بوو.
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە
بۆ كۆچی ناوادەی هونەرمەندی بواری نواندن و كۆمیدیا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئەنوەر، سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خێزان و كەسوكاری بەڕێزیان و هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
هونەرمەندی خوالێخۆشبوو گۆڤار ئەنوەر بە نواندن و كارە كۆمیدییەكانی، جێگەی خۆی لە دڵی جەماوەرێكی فراوانی كوردستاندا كردبووەوە و خۆشەویست و مایەی ڕێز بوو. لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
یادی بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2022/8/21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.