Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:33

تایبەتمەندییەكانی مریشكی كوردی

کوردستان TV
100%

مریشكی كوردی، هەمیشە خواستی زۆری لەسەرە لە لایەن هاوڵاتیانەوە،‌ لەبەر ئەوەی تام و چێژی خۆشترە و لە رووی تەندروستییەوە سوودی زیاترە بۆ مرۆڤ.سوودە تەندروستییەكانی مریشكی كوردی چییە؟.
لەم بارەیەوە (دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی خۆراك ) دەڵێت" مریشكی كوردی رێژەی چەوری و كۆلیستڕۆڵی كەمترە،‌ بۆیە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن و چەوری خوێن و نەخۆشی شەكرە، باشترە لە مریشكی دەواجن.سەرچاوەیەكی زۆر باشی پڕۆتینە بۆ بەهێزكردن و بونیادنانی ماسولكەكان، بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و لەشجوانی زۆر بەكەڵكە و لە تەواوكەری خۆراكی باشترە".
هەروەها دكتۆر كامەران دەڵێت" مریشكی كوردی هیچ هۆرمۆن و ماددەی زیان بەخشی تێدا نییە،دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری كەمخوێنی و كەمی ماددەی ئاسن و خۆپاراستن لێی بە تایبەت لە خانمان و مناڵان و نەخۆشییە درێژخایەنەكان،بۆ گەشەی منداڵ و مێردمناڵان یەكێكە لە خۆراكە هەرە باشەكان، لە بەر سوودە زۆرەكانی و ئاسن هەرسكردنی و تام و چێژە خۆشەكەی،پاراستنی تەندروستی ئێسقان و ددان و جومگەكان و رێگریكردن لە نەرمبوونەوەی ئێسك و ئێسكە نەرمە و سەوەفان و زوو یەكگرتنەوەی شكاوی ئێسك ،پاراستنی جوانی پێست و رووخسار  و هێشتنەوەی بە گەنجی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی دەم و چاو. زیادكردنی تەركیز و بەهێزكردنی مێشك و دەمار و كەمكردنەوەی شت لەبیر چوونەوە و رێگری كردن لە ئەلزەهایمەر.بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكانی وەك  ( D/ B1/B2/B3/B6/B12) لە ‌گەڵ ئەم سوودە زۆرانە، پێویستە زیادەڕەوی نەكرێت لە خواردنی و باشترە بە كوڵاوی یان برژاوی بخورێت".
لە كۆتاییدا دكتۆر كامەران دەڵێت" ئەو كەسانە دەستنیشان دەكات كە نابێت مریشكی كوردی بخۆن،(یا زۆر كەمی لێ بخۆن).
1ـ  ئەوانەی نەخۆشی دەردە شاهانەیان( دا الملوك ) هەیە. 
2 ئەوانەی نەخۆشی ( Phenylketonuria (PKU) )هەیە.
3- ئەو كەسانەی غەسلی گورچیلەیان بۆ دەكرێت.    
 4ـ ئەوانەی حەسیاسیەت بە گۆشتی مریشك.
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.