Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:26

لە چین بەرزترین پلەكانی گەرمای 60 ساڵی رابردوو تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

ناوەندی كەشناسیی نیشتمانیی چین رایگەیاند كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی چین، لێدانی زەنگی سووری ئاگاداركردنەوە، بەردەوامە.
لە راگەیەندراوێكی ناوەندەكەدا، باس لەوە كراوە كە لە ناوچەكانی گانسو، شانشی، هینان، ئانهوی و هەندێك بەشی ناوچەكانی دیكە، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بگەنە 35-39 پلەی سەدی.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە ناوچەكانی سیچوان، هوبەی، هونان، ئانهوی، جیانگشی، جیجیانگ و چۆنگچینگ پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بگاتە سەروو 40 پلە.
بەرپرسانی كەشناسی هۆشداری ئەوەیان دایە لایەنە پەیوەندیدارەكانی چین كە رێوشوێنی پێویست دژبە شەپۆلەكانی گەرما بگرنەبەر، كاركردن لە هەوای كراوەدا بوەستێنن، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بخەنە حاڵەتی ئامادەباشییوە و پێداویستییەكانی هاووڵاتییان بۆ هەر دۆخێكی نەخوازراو، دابین بكەن.
زەنگی ئاگاداركردنەوەی سوور لە چین هێمایە بۆ بەرزترین پلەكانی گەرما، زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە لە نزمەوە بۆ بەرز بەم شێوەیەن: سوور، پرتەقاڵی، زەرد و شین.
ناوەندی كەشناسیی نیشتمانیی چین ئەوەی بڵاوكردەوە كە بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی گەرمای نیمچە هێڵی كەمەریییەوە لە 12ی ئابەوە پلەكانی گەرما گەیشتوونەتە یەكەم ئاستی زەنگی سوور لەمساڵدا.
هەروەها لە ناوچەكانی رۆژهەڵات و باكووری ئەو وڵاتە بەرزترین پلەكانی گەرمای 60 ساڵی رابردوو تۆمار كراووە و بەهۆی بەهێزی گەرماوە، ئاستی ئاوی رووباری یانگستی گەیشتووەتە نزمترین ئاستی 157 ساڵی رابردوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.