جیهان لە داهێنانی بواری تەكەنەلۆژیا بەردەوامە،لەم دواییەدا كۆمپانیایەكی ئوسترالیی لە وڵاتی قوبرس،ئامێرێكی نوێی داهێناوە كە وزەی كارەبا لە شەپۆلەكانی دەریا بەرهەم دەهێنێت.
ئامێرێكە ،وەكو شێوەی بڕبڕەی پشتی مرۆڤ وایە توانای هەیە لە جوڵەی شەپۆلەكانی دەریا وزەی كارەبا بەرهەم بێنێت ،پێشتریش لەچەندین رێگا ، هەوڵدرا بوو لەشەپۆلەكانی دەریا وزەی كارەبا بەرهەم بهێنرێت وەكو بەكارهێنانی مولیدەی ژێر ئاو بەڵام سەركەوتوو نەبوون.
شایانی باسە ئەم داهێنانە ، تێچووی زۆر كەمە دەتواندرێت لە كەلوپەلی بچووك وەك پلاستیك بەكار بهێنرێت بۆ دەستكەوتنی وزەی كارەبا هەروەكو كۆمپانیایەكە رایگەیاندووە ، تێچووی چاكردنەوەشی زۆر كەمە لە هەمان كاتدا ئەم ئامێرە دەتواندرێت لەیەك شەپۆلی دەریا (100) میگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت.
كۆمپانیا ئوسترالییەكە ئامێرەكەی لە یەكێك لە كەنداوەكانی قوبرسی تاقیكردۆتەوە، سەركەوتوو بووە لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و سوودێكی باشی هەبووە.
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. كۆمپانیایەكی ئوسترالی كارەبا لە شەپۆلەكانی دەریا بەرهەم دەهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.