Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:21

سەرۆكی حكومەت لێكۆڵینەوە لە كێشە و گرفتەكانی وەزارەتی كارەبا دەكات 

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی كارەبای كرد. 
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ وەزارەتی كارەبا و لێكۆڵینەوە لە كێشە و گرفتەكان و پێدانی رێنمایی پێویست بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، سەردانی وەزارەتی كارەبای كرد و لەگەڵ وەزیری كارەبا و ستافی وەزارەت كۆبووەوە. 
سەرۆكی حكومەت لە سەردانەكەیدا لە كار و پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەكۆڵێتەوە. 
پێشووتریش مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی چەندین وەزارەتی حكومەتی كردووە و لە نزیكەوە ئاگاداری كار و پلان و بەرنامەكانیان بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.