Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:38

نێچیرڤان بارزانی: دەبێ بەیەكگرتووییەوە بەگژ سەرهەڵدانەوەی تیرۆردا بچینەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانی یادو رێزلێنان لە قوربانییانی تیرۆر رایدەگەێنێت، كە دەبێت بە یەكگرتووییەوە بەگژ سەرهەڵدانەوەی تیرۆردا بچینەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە توێتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: لە رۆژی جیهانی یادو رێزلێنان لە قوربانییانی تیرۆر، یادی ئەو كەسانە دەكەینەوە كە لە كوردستان و جیهان بەهۆی تیرۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها دەڵێت: لە عێراقدا دەبێ پێكەوە یارمەتی قوربانیان بدەین تا سەرلەنوێ ژیانیان راست بكەنەوە .
جەخیتش دەكاتەوە كە دەبێت بە یەكگرتووییەوە بەگژ سەرهەڵدانەوەی تیرۆردا بچینەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.