Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:32

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوە دەنگۆیەک ڕوونکردنەوە دەدات کە گوایە لە کاتی دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێویست بە کارتی زانیاری ناکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەم دەنگۆیە ڕەت دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە پەیجێک سەبارەت بە کارتی زانیاری لە کاتی دەرهێنانی پاسپۆرت و نوێکردنەوەی پاسپۆرت هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە کارتی زانیاری نییە، هەڵەیە و بەڵکو بە پێچەوانەوەیە.

ڕاشیگەیاند: لەدوای پێویستی بوون بە بەڵگە فەرمییەکان وەک (ناسنامە و ڕەگەزنامە)یاخود کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت پێویستە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردۆتەوە کە ئه‌و هاووڵاتییانە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، کارتی زانیاریەکەی سەر بە چ پارێزگایەک بێت پێویستە لە هەمان پارێزگا مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆڕت بکات، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق وەک ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هاووڵاتییەکانی دانیشتووی پارێزگاکانی هەرێم پێویستیان بە کارتی زانیاری پارێزگاكه‌یان هەیە، لەگەڵ پشتگیری موختاری ئەو گەڕەکەی کە هاووڵاتییەکە له‌ هه‌رێمی كوردستان لێی نێشتەجییە بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.