Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:29

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم: بڕیارە شاندێکی فەرمیی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی هه‌رێمی کوردستان بکات

کوردستان TV
100%


نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا  رایگه‌یاند، بڕیارە شاندێکی فەرمیی یەکێتی ئەوروپا سەردانی ھەرێمی کوردستان و بکات و دەشڵێ، لە مانگی داھاتووە دەست بە کۆبوونەوەکان دەکەینەوە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەورۆپا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: مانگی ئاب لە ئەورووپا پشووە، مانگی ئەیلوولی داھاتوو پەرلەمانی ئەورووپا دەست بەکارەکانی دەکاتەوە و ئێمەیش ئامادەکاریمان کردوە و کۆمەلێک پڕۆژەمان لەبەردەستە پێشتر بەھۆی کۆرۆناوە زیاتر کۆبوونەوەکان بە ئونلایەن بەڕێوەدەچوون، بەڵام بەھۆی ئاسایی بوونەوەی رەوشەکە لەمەودوا دانیشتنی راستەوخۆمان دەبێت.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێم گوتیشی، یەکێتی ئەورووپا دەیەوێ پەیوەندیەکانی باشتر بکات لەگەل ھەرێمی کوردستان ئێمەیش کار بۆ ھەمان مەبەست دەکەین، بڕیارە مانگی داھاتوو شاندێکی فەرمیی یەکێتی ئەورووپا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان چەند پرسێک تاوتوێ بکات، ھاتنی ئەو شاندە زیاتر ئەو نوێنەرانەی تێدایە، کە پەیوەندارن بە مەلەفی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

لەبارەی بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی کوردانی ئێزدی لەلایەن پەرلەمانی وڵاتانی ئەورووپا دلاوەر ئاژگەیی روونی کردەوە، ئەوەی لە سنووری من وەک برۆکسل ھەرسێ پەرلەمانەکەی برۆکسل پەرلەمانەکانی ھۆڵەندا و یەکێتی ئەورووپا و بەلژیکا تاوانی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساندوە و برادەرانی دیکەش ھەریەکێک لە سنووری خەریکی ئەوەن پڕۆژەکان پێشکەش بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.