Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:41

به‌ریتانیا پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%


 شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگە پێشوازی کرد لە دەیڤد هەنت کونسوڵی گشتی وڵاتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ ڕۆب درایڤەر ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا لە هەرێم .
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەت و عمید رکن محمد بەرێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە تێدا ئامادەبوون .  وەزیری پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کرد بۆ وڵاتی بەریتانیا ، دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە خستەروو. هەروەها ڕاشیەگەیاند دڵخۆشین بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا ، هاوکار و پاڵپشتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین . 
لە بەشێكی تری کۆبوونەوەکەدا، پرسی مەترسیەکانی ئێستای داعش لە ناوچەکە تاوتوێ کرا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: هەدروولا هاوڕابووین ، کە داعش هێشتا لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە و جیهانیش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە ، لەم پێناوەدا بە  هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ،  چەندین ئۆپراسیۆنی هاوبەشمان دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە ئەنجام داوە . 
لەلای خۆیەوە ، دەیڤد هەنت کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم دڵخۆشی خۆی دەربری لەبارەی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وڵاتی بەریتانیا هەروەها هیوای خواست کە ئەم سەردان و کۆبوونەوانە بەردەوام بن لە نێوان هەردوولادا ، پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە لە پێناو چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و سەقامگیری ناوچەکە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.