لە شارەکانی حەجە و عەمران باکووری یەمەن لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 13 کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستداوە و 21 کەسیش برینداربوون.
لە هەواڵێکدا کە لە ئاژانسی هەواڵیی سەبەئی سەربە حووسییەکان بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە ناوچە جیاوازەکانی شاری حەجە، حەوت کەس بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون.
هەروەها لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی "September Net"ی سەربە حووسییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە شاری عەمران هەورەبروسکە داوێتی لە پرسەیەک و لە ئەنجامدا، شەش ئافرەتی یەمەنی گیانیان لەدەستداوە و 13ی دیکەش برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە 12ی ئابدا رایگەیاند کە لە یەمەن بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە 77 کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.