گەشەیەكی ناتەندروستی خانەكانی دەم و چاو و ملە، كە بۆی هەیە لەسەر زمان و مەڵاشوو لێو و ڕوو مەتەكانی كەسەكە دەربكەوێت.
نیشانەكانی ئەم شێرپەنجەیە:
* گەشەكردنی پەڵەیەكی سپی یان سور لە ناو دەم و لەسەر ڕووی لێو.
* ئەگەر برینێك لە دوو هەفتە زیاتر لەسەر خانەكانی دەم و چاو یان مل چاك نەبۆیەوەو بەرە و گەشەكردن ڕۆیشت بۆی هەیە ئەو جۆرەی شێرپەنجە بێت پێویستە پشكنینی بۆ بكرێت.
* بوونی خوێن بەربوونێكی زۆرو بە بێ هۆ.
* ئەوكەسانەی تاقمی ددانیان بەشێوەیەكی ناتەندروست بۆ دروست دەكرێت، لە ژێر تاقمەكەدا بۆی هەیە برین دروست ببێت و ئەگەر پێش وەخت چارەسەر نەكرا دەبێتە شێرپەنجەی ناو دەم.
* بوونی گرێی شێرپەنجەی لەسەر مل و ئازاری گوێچكە نیشانەیەكی تری ئەم نەخۆشییەن.
هەریەك لەم نیشانانەی سەرەوە لەبارەی نەخۆشییەكەوە باسكرا بۆی هەیە لەكەسێكدا دەربكەوێت، بەڵام ئاسای بێت و شێرپەنجە نەبێت لەم كاتەدا كەسەكە تەنها چەند چارەسەرێكی سەرەتای پێویست دەبێت.
كۆمەڵێك هۆكار یارمەتیدەرە بۆ دروست بوون و زیاد بوونی نەخۆشیەكە:
1-جگەرە كێشان.
2-بەركەوتنی زۆری خۆر.
3-بەكارهێنانی مادە كهولی و هۆشبەرەكان.
4-هۆكارە بۆ ماوەییەكان.
5-ئەوكەسانەی تەمەنیان گەورەیە دەكرێت زیاتر دووچاری نەخۆشیەكە ببنەوە.
6-بەركەوتن بە ڤایرۆسی ( HPV Human papilloma virus ) ئەو ڤایرۆسەی هۆكارە بۆ نەخۆشیەكانی پێست.
7-ئەم نەخۆشییە زیاتر لەناو ڕەگەزی نێردا بڵاوە.
خۆپاراستن لەم جۆرە شێرپەنجەیە:
1-دەم و ددانت پاك و خاوێن ڕابگرە، چونكە پاكنەبوونی دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری لەش و كەسەكە توانای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی نامێنێت.
2-وەستانی كەم لەبەر خۆرو بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر ( Sun block) لەسەر ڕووی دەم و چاو لێو دەتپارێزێت لەم شێرپەنجەیە.
3-وەرزشكردن بەبەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشیەكە.
4- خواردنی ئەو خۆراكانەی كە دژە شێرپەنجەن ( پاقلە، لۆبیا، برۆكۆلی، كەلەرم ، قەرنابیت، سیر، گێلاس، ترێ و چای سەوز) .
5- ئامادەكردنی خواردن پێویستە بەشێوەیەكی تەندروست بێت و لەبری سوركردنەوەیان بكوڵێنرێت و ببرژێنرێت.
6- بەلایەنی كەمەوە 6 مانگ جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكە.
چارەسەركردنی نەخۆشییەكە لەڕێگەی ئەنجامدانی (نەشتەرگەری، چارەسەری كیمیاوی و تیشكەوە) دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.