Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:28

پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زن

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند. 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، له‌م ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌رۆژانی پێشووتر داده‌به‌زێت. 
ده‌قی راگه‌یاندراوی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 22- 8 - 2022  
کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاووییەکان نیمچەهەور دەبێت,  لەگەڵ ئەگەرى  بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیکی سووک لە هەندێ لەناوچە .
خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س  هەندێ جار چاڵاک دەبێت 
ئاراستەی با /  گۆڕاو دەبێت
پلەکانی گەرما /  لەسەر نەخشە ئاماژەیان پێدراوە نزم دەبێتەوە  بە بەرارورد لە گەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /  ( 8 - 10 ) کم  دەبێت لەناوچەکانی بوونی تۆز وخۆڵ لەنیوان ( 6 - 8 ) کم  دەبێت
سبەی 23- 8 - 2022
کەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵیکی سووک لەکاتەکانی ئێوارە  ئەگەری کەمێک زیاد بوونی هەیە  بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم   .
 پلەکانی گەرما: نزم دەبێتەوە  بە (1- 2 ) پلە بە بەراوورد  بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.
خێراى با / لەسەرخۆ -  مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/س .لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە . 
ئاراستەی با /  باکوورى خۆرئاوا دەبێت .مەودای بینین /  ( 7 - 9 ) کم دەبێت . لەکاتی بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ ( 5 - 7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 41
سلێمانی : 39
دهۆک  : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ   : 42
سۆران  : 40
گەرمیان : 45

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.