Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:33

سێری ئا.. ئاتاڵانتا و ئەی سی میلان یەکسان بوون

کوردستان TV
100%


لە دووەم هەفتەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا) یانەی ئاتاڵانتا و یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون.

یانەی ئاتاڵانتا میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کرد.

لە خولەکی 29دا، یاریزان روسڵان مالینۆڤسکی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئاتڵانتا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات.

یاریزان ئیسماعیل بن ناسر لە خولەکی 68دا، گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی ئەی سی میلان تۆمار کرد و هەردوو یانە بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون.

بەم شێوەیە ژمارەی خاڵەکانی هەردوو یانە بۆ چوار خاڵ بەرز بووەوە.

لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی دیکەی سێری ئا، یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی ٤-٠ بەسەر یانەی مۆنزادا سەرکەوت.

هەروەها یاری نێوان ئێمپۆلی- فیۆرێنتینا بە ئەنجامی ٠-٠ و یاری نێوان بۆلۆنا- هێلاس ڤێرۆنا بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.