Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:32

ده‌رگای دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن لە وەزارەتی کشتوکاڵی بۆ سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان کۆتایی ھاتووە، کە زیاتر لە 10 ھەزار کەس فۆرمی پڕکردۆتەوە و ئەمڕۆش فۆرمەکان جیادەکرێنەوە و بۆ وەزارەت ڕەوانە دەکرێن و لەوەزارەتیش لیژنەیەکی باڵا پێکھاتووە و ئەوان بڕیاری لێ دەدەن، چونکە پێنج ھەزار کەس دیاریکراوە بۆ ئەوەی ببنە سەرپەرشتیار بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حوسێن حەمە کەریم، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: وەزارەتی کشتوکاڵ داوای کردووە ئەو فۆرمانەی پڕکراونەتەوە جیابکرێنەوە بەپێی پسپۆری و کۆمەڵێک پێوەریشی بۆ دانراوە و ئینجا بگەرێننەوە بۆ وەزارەت و ئەمڕۆش دوایین وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان و لەوەزارەتیش لیژنەیەکی باڵا ھەیە و ئەو لیژنەیە کەسەکان دیاری دەکات کە فۆرمەکانیان پڕکردۆتەوە، بەپێی پسپۆریەکەیان کە پێویستە دەرچووی بەشە کشتوکاڵیەکان بن.

حوسێن حەمە کەریم گوتیشی: ئەو کەسانەی دیاری دەکرێن بۆ دامەزراندنیان وەکو سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان خولیان بۆ دەکرێتەوە و ئینجا دەبنە سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان، کەخۆی ئێمە پێنج ھەزار کەسمان دیاریکردووە دامەزرێن و زیاتر لە 10 ھەزار کەس فۆرمیان پڕکردۆتەوە، بۆیە داوا لە ھەموو پارێزگاکان کراوە سەرژمێریەک بکەن بزانن چەند پڕۆژە ھەن و پێویستیان بە سەرپەرشتیار ھەیە، چونکە لەکەرتی کشتوکاڵ پڕۆژەمان زۆرن لە بواری پەلەوەر و خانووی پلاستیکی و پڕۆژەکانی دیکە .

حەمە کەریم ڕوونیشیکردەووە: "خۆی 1ی8 دوایین وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن بوو، ئەمڕۆش فۆرمەکان جیادەکرێنەوە و بۆ وەزارەت ڕەوانە دەکرێن بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.