Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:21

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەکات

کوردستان TV
100%


لووتکەیەکی پێنجقۆڵی عەرەبیی لە میسر بەڕێوەدەچێت و بڕیارە مستەفا کازمی بەشداری تێدا بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئابی 2022 سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی پێنجقۆڵی عەرەبیی سەردانی میسر دەکات.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە میانی بەشدارییکردنی لە لووتەکەکەدا، جەخت لەسەر ھەوڵەکانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە گفتوگۆی نێوان وڵاتان لە ناوچەکە دەکاتەوە، ھەروەھا جەختیش دەکاتەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامیدان بە سیاسیەتی ھاوسەنگی لە پەیوەندییەکان، سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق.

ھەروەھا ئەوەیش زانراوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی بەشدارییکردنی لە لووتکەی پێنجقۆڵی عەرەبییدا، ھەوڵدەدات پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ میسر لەسەر ئاستی دووقۆڵیی و لە چوارچێوەی میکانیزمی ھەمەلایەنەی ھاریکاریی عەرەبییدا پتەوتر بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ لووتکەی پێنجقۆڵی عەرەبیی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەھیان و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و شای بەحرێن، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە لە میسر بەڕێوەبچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.