Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:25

پارێزگاری هەولێر: پێویستە هەموو ئامادەکارییەك بۆ رێگیری کردن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو بگیرێتە بەر

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشه‌ممە 22-8-2022 بەسەرپەرشتی  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ،  کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکاری پێشوازیکردن لە وەرزی زستان و رێگیریکردن لە ئەگەری روودانی لافاوو کارەساتی سروشتی دووبارە نەبوونەوەیان لە گەرەکەکانی شاری هەولێر بەرێوەچوو..
سەرەتا پارێزگاری هەولێر ئەجیندای کۆبوونەوەکەی روونکردەوەو جەختی لەسەر ئەو پلان و رێوشوێنانە کردەوە کە پێویستە پێشوەختە بگیرێتە بەر، بۆ ئەوەش گوێبیستی جێگران و ئامادەبووان بوو، کە بە وردەکاری باسیان لە هۆکارە هونەری و خاڵە کەموکوڕییەکان کرد، هەروەها باس لە پێشبینییەکانی ئەمساڵی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ کرد…
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بودجەی تەرخان کراو کرا، کە بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لەبەر دەستدا بێت.
هەروەها تاکید لەسەر هەموو ئەو وەزارەت و دامودەزگاو لایەنە پەیوەندارانە کرایەوە کە پێویستە وەك لیژنەی باڵا لەگەڵ لێژنەی پارێزگا هاوبەش بن لە رێگیری کردن لە روودانی لافاو….
لەم رووەشەوە داواکرا کە هەنگاوی کردارەکی دەست پێ بکرێ و هەر لە ئێستاوە مەنهۆڵ و زێراب و رێرەوەکانی ئاو و ئاوەرۆکان خاوێن بکرێتەوە و رێگیریەکان و ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری دروستبوونی لافاویان لێ چاوەڕوان دەکرێ یەکلایی بکرێتەوە…
 شایەنی باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى ئامادەی بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.