Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:19

دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعش لە عێراق راگەیەنرا

کوردستان TV
100%


لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار، پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.


گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعشی راگەیاند.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە ھەژمارە تایبەتییەکانی خۆی لە تۆڕەكانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریستیی داعش دەستگیرکراون لەنێویاندا، ئەندامێکی تایبەت بە بەچەکدارکردن و بڵاوکردنەوەی بیری توندوئاژۆیی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.