مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی به‌سه‌ختی بریندار كردبوو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی ڕووداوێك كه تێیدا هاوڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی به‌چه‌قۆ برینداركرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه، تۆمه‌تبار (ر، ش، م) له‌دایكبووی 1995 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.