Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:23

له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 11 ملیار دینار بۆ ڕێگریكردن له‌ لافاو خه‌رج ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ بڕی زیاتر لە (11 ملیار دینار) چەند پڕۆژەیەک بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و کەمکردنەوەى زیانەکانى جێبەجێ دەکرێت.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشه‌م، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە دیوانى پارێزگای هه‌ولێر، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەگرتنەبەرى ڕێوشوێن و میکانیزمى پێویست و ئامادەکاریی بۆ وەرزی زستان ئەم ساڵ و ڕێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو لە شارى هەولێر و کەمکردنەوەى زیانەکانى و دووبارە نەبوونەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگاچارەییەکان ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر جگە لەوەى جەختی لەسەر ئەو بەرنامە و پلان و رێوشوێنانە کردەوە کە پێویستە بگیرێتەبەر، ڕایگەیاند، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسروربارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر لە (11 ملیار دینار) تەرخانکراوە بۆ ئەنجامدانى چەند پڕۆژەیەک بە مەبەستى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەى لافاو لە شارى هەولێر و چارەسەرکردنى هەموو ئەو کێشانەى کە بوونەتە هۆکارى دروستبوونى لافاو.

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر لەپێناو دوورخستنەوەی مەترسییەکانى لافاو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد ئامادەکارى ورد بکەن بۆ چارەسەرکردنى هەموو ئەو شوێنانەى کە دەبنە هۆکارى کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونى لافاو، لەوبارەیەشەوە بڕیاری دا لە زووترین کاتدا دەست بکرێت بە هەڵمەتى پاککردنەوەى سەرجەم مەنهۆڵ و ئاوەرۆکان و رێرەوەکانی ئاوى قورس و کەند و ئاوى سروشتى باران، ئەوە جگە لە لادانى زێدەڕۆیی و وەرگرتنى ئیجرائاتى پێویست دەرهەق بە هەموو ئەوانەشى کە ده‌ستدرێژی و زێدەڕۆییان كردۆتە سه‌ر رێڕه‌وی ئاو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.