Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:28

لیژنه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ هه‌ولێر: كوالێتی به‌نزینی 800 دیناری چاككراوه‌

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ كوالێتی ئه‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌ی كه‌ ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێ چاككراوه‌.

سالار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌ هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌نزینی حكوومی 800 دیناری جۆره‌كه‌ی چاككراوه‌ و ئێستا به‌ كوالێتییه‌كی زۆر باش له‌ وێستگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌كه‌ پاڵاوگه‌ی لانازه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ وێستگه‌كانی شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێ.

ڕۆژانه‌ له‌ناو شاری هه‌ولێر زیاتر له‌ 20 به‌نزینخانه‌ ئه‌و به‌نزینه‌ 800 دینارییه‌ی كه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی لاناز به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتییان ده‌كات.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كان له‌ به‌نزینخانه‌كانی تر به‌ تابلۆكه‌ی بیناسنه‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.