Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:24

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پۆلی ئۆنلاینی زمانی كوردی بۆ منداڵانی تاراوگه‌ ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ پۆلی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی كوردی بۆ منداڵانی تاراوگه‌ ده‌كینه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی گرینگیدان بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، بە هەماهەنگی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی (پۆلی ئۆنلاین) بۆ فێربوونی زمانی کوردی (شێوەزاره‌كانی سۆرانی و بادینی) بۆ منداڵانی تاراوگە ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕأشیگه‌یاند: پێشتریش كۆرسی هاوشێوه‌‌ بۆ منداڵانی تاراوگه كرابووه‌وه‌ كه‌‌ کۆرسی یەکەمی خوێندن لە 8ی 3ی 2022 دەستی پێ کردبوو و لە 21ی 8ی 2022 کۆتایی هاتبوو و تیایدا 107 منداڵی کورد بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدارییان کردبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: وەزارەتی پەروەردە بۆ کۆرسێکی نوێ دەرگه‌ی خۆ تۆمارکردن دەکاتەوە کە لەلایەن مامۆستایانی شارەزایی زمانی کوردیی وەزارەتی پەروەردە کۆرسەکان دەوترێتەوە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دەتوانن لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیکترۆنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی (كه‌ لینكه‌كه‌ی له‌ خواره‌وه‌ دیاری كراوه‌) منداڵەکان تۆمار بکەن و دواتر کۆدیان بۆ دروست دەکرێت، هه‌روه‌ها هەموو ڕۆژانی یەکشەممەیەک وانەکان بە ئۆنلاین دەوترێنەوە.

https://kurdishdc.org/ku/chalaki/18041/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.