Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:22

به‌رگریی شارستانی كه‌ربه‌لا: یه‌ك ته‌رم ماوه‌ له‌ مه‌زارگه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌ربهێنرێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی كه‌ربه‌لا ئاشكرای كرد كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵه‌كانی كۆتایی ده‌ردانه‌وه‌ی گرده‌ ڕووخاوه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا و ئێستاش به‌دوای دوایین قوربانیدا ده‌گه‌ڕێن كه‌ ته‌رمی كچێكی هه‌رزه‌كاره‌‌.

نیوه‌ڕۆی پێرێ شه‌موو له‌ مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆزی شیعه‌كان كه‌ به‌ قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی ناسراوه‌ و ده‌كه‌وێته‌ دووری 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری پارێزگای كه‌ربه‌لا، گردێك داڕما و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند سه‌ردانیكه‌رێكی مه‌زارگه‌كه‌ كه‌وتنه‌ ژێر پاشماوه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ش گیریان خواردبووه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌وڵی رزگاركردنیان ده‌دا.

تاهیر حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: ئێستا گه‌یشتووینه‌ته‌ خاڵه‌كانی كۆتایی ده‌ردانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی مه‌زارگه‌كه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش تیمه‌كانیان ته‌رمی 7 كه‌سیان ده‌رهێناوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانمان له‌ گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌رده‌وامن و ئێستا به‌دوای دوایین قوربانی ڕووداوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن كه‌ كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵه.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵه‌كانی كۆتایی و ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ ده‌ردانه‌وه‌ ماوه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانیان بێنن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا 4 بۆ 5 مه‌تر خۆڵ و پاشماوه‌ ده‌ردراونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ندان تاشه‌به‌ردیش ورد و خاش كراون. ‌

جێی باسه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوێنێ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه‌ توانراوه 6 كه‌س له‌ژێر پاشماوه‌كان ده‌ربهێنرێ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ربه‌لا چاره‌سه‌ری پزیشكییان بۆ بكرێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.