Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:32

سەرەڕای زیانەكانی شەڕی ئۆكرانیا.. كارەساتێكی نوێ هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

کوردستان TV
100%

توێژەران لە یەكێتی ئەوروپا هۆشدارییان دا، كە ئەو وشكەساڵییە توندەی كە بەشێكی ئەوروپای گرتۆتەوە "زیاتر دەبێت"، ئاماژەیان بەوەدا كە بارانبارین لە هەندێك ناوچە بەشدارە لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكان.
دوایین ڕاپۆرتی مانگانەی چاودێری جیهانی وشكەساڵی یەكێتی ئەوروپا تیشك دەخاتە سەر مەترسییەكانی وشكبوونەوەی ئێستای خاكەكان بەهۆی شەپۆلەكانی گەرمی یەك لە دوای یەك لە مانگی ئایارەوە و "كەمی بەردەوام"ی باران.
لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا روانگەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە وشكەساڵی مەترسی لەسەر نزیكەی نیوەی خاكی یەكێتی ئەوروپا دروست دەكات، ئاماژەی بەوەشكردووە كە دابەزینی ئاستی رووبارەكان و دابەزینی سەرچاوەكانی ئاو كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا لە دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی وزە و كەمكردنەوەی بەرهەمی كشتوكاڵی كردووە.
هەر لە راپۆرتەكەدا كە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی هاوبەشی كۆمیسیۆنی ئەوروپاوە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە "ئەو وشكەساڵییە توندەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەند ناوچەیەكی ئەوروپای گرتووەتەوە، تا سەرەتای مانگی ئاب فراوانتر بووە و خراپتر بووە.

لە راپۆرتەكەدا پێشبینی زیادبوونی "مەترسی وشكەساڵی" كراوە لە ناوچە گەورەكانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، پورتوگال، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێرلەندا، لۆكسمبۆرگ، رۆمانیا و هەنگاریا، هەروەها لە وڵاتانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، ئەوانیش بەریتانیا، سربیا ، ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا.
بەپێی راپۆرتەكە، لە ئێستادا 17%ی خاكی ئەوروپا لە ریزبەندی بەرزترین ئاستی ئاگاداركردنەوەدایە، لەكاتێكدا لە مانگی تەمموزدا 11%ی خاكی ئەوروپا بووە.
توێژەران پێیان وایە "ڕەنگە بارانبارینی ئەم دواییە (ناوەڕاستی مانگی ئاب) بارودۆخی وشكەساڵی لە بەشێك لە ئەوروپادا هێور كردبێتەوە. بەڵام لە هەندێك ناوچەدا هەورە تریشقە زیان و زیانی لێكەوتووەتەوە و لەوانەیە سوودەكانی بارانبارینی سنووردار كردبێت.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە بەشەكانی دەریای ناوەڕاستی یەكێتی ئەوروپا تا مانگی نۆڤەمبەر خۆیان بۆ "بارودۆخێكی گەرمتر و وشكتر لە ئاسایی" ئامادە بكەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.