Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:32

مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و داخوازییە سەربازییەکان بەیاسایی ده‌كرێن

کوردستان TV
100%


هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پەرلەمانی کوردستان، پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، تەوەری سەرەکی ئەو گفتوگۆیانە بوون، کە لەکاتی پێشوازی کردنی سەرۆکی ئەرکان لە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجام دران.
 فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە رێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی پێشمەرگە کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، شاندی میوان پیرۆزبایی دەستبەکار بوونیان لە سەرۆکی ئەرکان کرد، هیوایان خواست لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا سەرکەوتو بێت.
 دواتر، هەردوولا سەبارەت بە یاسا و  رێنماییەکانی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە پێشمەرگە و هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە، ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی وەزارەت لە تەواوی بوارەکاندا و داوای کرد، کە هاوکاری و هەمانگی نێوان هەردوولا لەپێناو خزمەت کردنی زیاتری پێشمەرگە باشتر بکرێت، لای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکان سوپاسی هەڵوێستەکانی لیژنەی پێشمەرگەی لە پەرلەمان کرد و پوختەیەکی سەبارەت بە پلان و کارنامەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاییندەدا، بۆ شاندی میوان خستەڕوو، راشیگەیاند: کە بەهاوکاری پەرلەمانی کوردستان دەتوانن مافەکانی پێشمەرگە و داخوازییە سەربازییەکان بەیاسایی بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.