هونه‌رمه‌ند "هومایۆن شه‌جه‌ره‌یان"، كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی "موحومه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان" دوو گۆرانی فۆلكلۆری كوردی پێشكه‌ش به هه‌وادارنی ده‌كات.
ئه‌و دووگۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كه‌ی كه هومایۆن شه‌جه‌ریان دووباره‌ی كردوویه‌نه‌وه ،بریتین له "مینا گیان" و "شیرینه سه‌وزه".
له‌سه‌ر هه‌ردوو دوو گۆرانییه فۆلكلۆره كوردییه هومایۆن ده‌ڵێت" وتنه‌وه‌ی دوو گۆرانی "مینا گیان" و "شیرینه سه‌وزه" به كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2008 كاتێ له‌گه‌ڵ باوكم و له‌گه‌ڵ گروپی ئاڤا بۆ كۆنسێرتێك گه‌شتم بۆ شاری سلێمانی كرد، میهره‌بانی و هونه‌ردۆست خه‌ڵكی ئه‌وێ له كاتی سه‌فه‌ره‌كه‌دا بۆ ئێمه وه‌ك گه‌رمای ژیانبه‌خشی خۆر بۆ ژیان وابوو، هیچ شتێكیش نه‌بوو بیكه‌ین جگه له‌وه‌ی سوپاسگوزار بین و پێزانینمان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"له ساڵی 2012دا جارێكی دیكه گه‌شتێكی ترم بۆ ئه‌م شاره و بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆركیسترایه‌كی پێكهاتوو له هونه‌رمه‌ندان و موزیكژه‌نانی سلێمانی،دوای ئه‌مه‌ش هاوڕێ ئازیزه‌كانم بیرۆكه‌ی نمایشكردنی دوو گۆرانی موزیكی كوردی‌یان بۆ پێشنیار كردم كه به‌خۆشحاڵییه‌وه قبوڵم كرد".
له كۆتاییدا هومایۆن شه‌جه‌ریان ده‌ڵێت" له‌و كاته‌دا ئاشناییه‌كی زۆر كه‌مم هه‌بوو به وشه‌گه‌لی ئه‌م زمانه جوان و دێرینه، ده‌ترسام له‌وه‌ی له وتنی وشه‌كاندا هه‌ڵه بكه‌م یان واتاكانیان بگۆڕم، ده‌ترسام له گۆڕینی میزاجه‌كان، سوور بووم له‌سه‌ر وتنی ئه‌م دوو گۆرانییه به شیعری فارسی وه‌ك گۆرانی (رو سر بنه به بالین ) كه له لایه‌ن باوكمه‌وه وترابوو، بۆئه‌وه‌ی بتوانم به‌شێوه‌یه‌كی راست بیڵێم، به‌ڵام هاوڕێكانم وتیان كه به نسبه‌ت ئه‌وانه‌وه وتنی گۆرانییه‌ك به زمانی كوردی چێژێكی خۆی هه‌یه، بۆی له كۆتاییدا بریارمدا كه ئه‌م كاره به زمانی كوردی پێشكه‌ش بكه‌م، له رێگه‌ی تێگه‌یشتن له واتای شیعره‌كه له مێشكمدا و به هیوام كه به‌دڵی گوێگرانم بێت".
ئا- كامران
گۆرانیبێژێكی فارس دوو گۆرانی فۆلكلۆری كوردی ده‌ڵێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.