Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 22:24

لاسلۆ جێری و ڕیتچارد گاسكێ گه‌یشتنه‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی تێنسی وینستۆن سالم له‌ ئاستی پیاوان

کوردستان TV
100%


لاسلۆ جێری فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی هه‌شتاونۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویسنتۆن سالمی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، جێری به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ داڤید گۆفینی به‌لجیكی و پۆلێنكراوی شه‌ستودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، سێ شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا.
 جێری ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ ڕووبه‌ڕووی جواو سۆزای پۆرتوگالی ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ڕیتچارد گاسكێی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ڕووبه‌ڕووی كامیل مایزاكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌ده‌مینی ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، مایزاك به‌ حه‌وت شه‌ش پێشكه‌وت، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش گاسكێ ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی به‌ شه‌ش دوو یه‌كسان كرده‌وه‌، پاشان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا، مایزاك به‌هۆی پێكان نه‌یتوانی درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات و له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كشایه‌وه‌، بۆیه‌ گاسكێ به‌ براوه‌ دانراو گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی ده‌كات.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.