Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:23

لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری 

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23-8 -2022 بە دەیان لە لایەنگرانی رەوتی سەدری چوونە بەردەم بینایەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق.  
خۆپیشاندەران دروشمیان هەڵگرتووەو داوای جێبەجێكردنی بانگەوازی موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن، ئەمەش وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی یاسادانان لە عێراق.
هەروەها خۆپیشاندەران داوایان كردووە داواكاری گشتی لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری جیابكرێتەوە .
هاوكات بەشێك لە خۆپیشاندەران ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییان بە دەستێوەردان لەگەڵ گەندەڵەكان تۆمەتبار كردو جەختیان لەوە كردەوە كە خۆپێشاندان و دانیشتن بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی داواكارییەكانی موقتەدا سەدر بەدی دەهێنرێت.
پێشتر ئەنجوومەنی دادوەری لە چەند بۆنەیەكدا پشتڕاستی كردبووەوە كە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نییە، هەروەها داوای لە هەموو لایەنە سیاسی و میدیاییەكان كردبوو كە دەسەڵاتی دادوەری لە ركابەریی و كێبڕكێی سیاسیدا تێوەنەگلێنن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.