Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:20

سەرۆکی لیژنەی شەھیدان: پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پرسی دەست بەسەرداگرتنی زەوی بە ناوی شەھیدان دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان  رایگه‌یاند، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی پرسی دەست بەسەرداگرتنی زەوی بەناوی شەھیدان لە سلێمانی دەکات و دەشڵێ، لیژنەکە سەردانی سلێمانی دەکات.

سەوسەن گەردی، سەرۆکی لیژنەی شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە لیژنەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک دەدرێت بۆ بەدواچوونی پرسی دابەشکردنی زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چونکە ماوەیەکە باس لە دابەشکردن و دەست بەسەرداگرتنی زەوی دەکرێت لەو سنوورە بە ناوی شەھیدانەوە.

سەرۆکی لیژنەی شەھیدان دەشڵێت: لیژنەکە سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات، تا لە راستی و دروستی بابەتەکە دەکۆڵێتەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت دوای سەردانەکەش بە راپۆرت لایەنە پەیوەندارەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

سەوسەن گەردی ڕوونیشیکردووه‌ته‌وه‌: ئێمە بە فەرمیی ئاگادار نینە لە وردەکاری دەست بەسەرداگرتن و دابەشکردنی زەوی بە ناوی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و دوای سەردانی لیژنەکە ڕووندەبێتەوە چیکراوە بە ناوی شەھیدان، کە ئایا راستە زەوی بەناوی شەھیدان دەستی بەسەردا دەگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.