Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:27

ئەمریكا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات بەپەلە ئۆكرانیا بەجێبهێڵن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كیێڤ داوایان لەو هاووڵاتییە ئەمریكییانە كردووە كە لە ئۆكرانیا ماون دەستبەجێ ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس" رایگەیاندووە كە بانگهێشتنامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەستراوەتەوە بە ئەو زانیاریانەی كە لەلایەن وەزارەتەكەوە سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕ و پێكدادانەكان بڵاوكراوەتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەمریكییەكان لە ئۆكرانیا دیاری كردووە كە ئەگەر گوێیان لە تەقینەوە یان ئاگاداركردنەوە لە هێرشی ئاسمانی بوو، دەبێ چی بكەن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.