Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:37

محەمەد حەلبوسی: لەچوارچێوەی یاسا و دەستووردا پاڵپشتی لە خۆپیشاندان دەكەین

کوردستان TV
100%

محەمەد حەلبوسی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاند "نابێت ناكۆكییەكانمان لەگەڵ دادوەریی بێت".
محەمەد حەلبوسی لە تویتێكدا لەبارەی مانگرتنەكەی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی نووسیوویەتی "لەچوارچێوەی یاسا و دەستووردا، پاڵپشتی لە خۆپیشاندان دەكەین".
راشیگەیاندووە "نابێت ناكۆكییەكانمان لەگەڵ دادوەریی بێت كە هەمووان لە كاتی ناكۆكییەكانمان پەنای بۆ دەبین".
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئابی 2022، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیركرد.
ئەمەیش لە كاتێكدایە ماوەی 24 رۆژە، خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم تەلاری ئەنجوومەنی نوێنەران لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە كە داوا دەكەن ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنێكی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.