Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:33

پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌به‌شداری یانه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێم به‌شێوازی تیمی كاتا- كۆمێته‌ له‌شاری سلێمانی رۆژی 25 ى 8 ى 2022، دێته‌ ئه‌نجامدان.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌هۆڵی پارالۆمپیكی به‌رێوه‌ده‌چێت.

بەرێوەچونی پاڵەوانێتییەکەی یەکێتی ناوه‌ندی كاراتێی کوردستان لەمیانی بەرێوەچوونی ئەو چاڵاکییە وەرزشیانەیە کە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان خەرجی دارایی بۆ دابین کردون بەپاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.