Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:38

نەتەوە یەكگرتووەكان : نابێت لەچوارچێوەی خۆپیشاندانەكاندا دامەزراوەكانی دەوڵەت پەكبخرێن

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لە تویتێكدا لەبارەی مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا نووسیوویەتی "مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەشێكی دانەبڕاوی دیموكراسییە، لەوەیش گرینگتر پابەندبوون بە دەستوور و رێزگرتنە لە دامەزاروەكانی دەوڵەت".
راشیگەیاندووە كە نابێت لەچوارچێوەی خۆپیشاندانەكاندا، دامەزراوەكانی دەوڵەت پەكبخرێن، بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ هیچ گیروگرفتتێك كارەكانی خۆیان بكەن بۆ خزمەتكردنی خەڵكی عێراق ئەنجام بدەن.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئابی 2022، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیركرد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.