Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:52

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی کونسولی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان کاری لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

کونسولی گشتیی تورکیا ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.