Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:27

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و كونسوڵی به‌ریتانیا باسیان لە پەرەپێدانی نەوت و گازی كوردستان كرد

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و كونسوڵی به‌ریتانیا باسیان لە پەرەپێدانی نەوت و گازی كوردستان كرد.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان (بەوەكالەت) پێشوازی لە دیڤید هانت كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كە بەرپرسانی وەزارەت ئامادەی بوون باس لەپەرەپێدانی كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان كرا.

لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا هەوڵەکانی پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.

وەزیری سامانە سروشتییەكان سوپاسی گەل و حكوومەتی بەریتانیای كرد و رایگەیاند كه‌ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ستراتیژییەتی دایه‌ كەرتی نەوت و گاز زیاتر پەرە پێ بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.